خوله‌کانی دیکە

لوکاکو گۆڵەکەی پێشکەشی ئێریکسن کرد

یاریگا-رۆمیلو لوکاکو گۆڵکاری بەلجیکا گۆڵەکەی بەرامبەر رووسیای پێشکەشی کریستیان ئێریکسن کرد پاش رووداوە دڵتەزێنەکەی یاریزانە دانیمارکییەکە.

رۆمیلو یەکێکە لەو یاریزانانەی لە میانەی یۆرۆ پێشبینی زۆری لێدەکرێت و لە یەکەم یاری هەڵبژاردەکەیدا بەرامبەر رووسیا توانی یەکەم گۆڵی یارییەکە تۆماربکات، پاش ئەوە لە ئاهەنگگێڕانەکەیدا بەرەو کامێراکە رایکرد و وتی “کریس، کریس خۆشمدەوێیت”.

کریستیان ئێریکسن لە یارییەکەی دانیمارک و فینلەندا لەنێو یاریگای هۆشی لەدەستدا و زۆرنەمابوو گیانی بسپێرێت بەڵام بە هەوڵی هاوتیمەکانی و تیمی پزیشکی ژیانی ئەو یاریزانە لە مردن رزگارکرا.

گۆڵەکە لێرە ببینن 

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button