ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

مباپێ باس لە داهاتووی خۆی دەكات

یاریگا- 

كیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی هەمان وڵات باس لە داهاتووی خۆی دەكات.

گرێبەستەكەی مباپێ لەگەڵ پاریس لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و تا ئێستا سەرجەم ئۆفەرەكانی پاریسی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی ڕەتكردووەتەوە.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا مباپێ ووتی: من پێوویستە بڕیارێكی درووست بدەم بۆ داهاتووم ، من لە شوێنێكی خۆشم و هەست بە دڵخۆشی دەكەم ، بەڵام ئایا ئێرە گونجاوە بۆ من؟ تا ئێستا وەڵامی ئەو پرسیارەم وەڕنەگرتووە.

ئەستێرەكەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەردەوام بوو ووتیشی: هیچ پەلەم نیە بۆ بڕیاردان ، پێوویستم بە كاتە بۆ ئەوەی بڕیارێكی درووست بدەم ، ئەوەش كارێكی ئاسان نیە.

سەرچاوەكان بەشێوەیەكی بەهێز ناوی كیلیان مباپێیان بە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدریدەوە بەستووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button