ئیتاڵیا

مۆرینهۆ بۆ رۆناڵدۆ: ئیتاڵیا جێبهێڵە و وازمان لێبێنە

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ بە گاڵتەوە داوا لە رۆناڵدۆ دەکات ئیتاڵیا جێبهێڵێت و رێگەبدات بە ئارامی بژین.

خۆزێ وەرزی داهاتوو راهێنەری رۆمایە و لەباری مانەوەی رۆناڵدۆ لە یوڤێنتۆس رووبەرووی یەکدەبنەوە.  خۆزێ بۆ تۆڵک سپۆرت وتی “پێویستە بڕوات و وازمان لێبهێنە، ئەو چیتر ٢٥ ساڵ نیە و ٥٠ گۆڵ لە وەرزێک تۆمارناکات بەڵام ٣٦ ساڵە و هێشتا دەتوانێت ٣٥ گۆڵ تۆماربکات، پێم وایە ئەو ئەفسانەیەکە و ناوێکی دیاری هەیە لە مێژووی تۆپی پێ هەمیشە بە شکاندنی ژمارەی نوێ و ریکۆرد هانی خۆی دەدات زیاتر هەوڵبدات”.

کریس سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی لە ١٣٣ یاریدا بۆ یۆڤی خاوەنی ١٠١ گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button