ئه‌وروپا

ڤیناڵدۆم یانەی داهاتووی خۆی دەستنیشانكردووە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەمڕۆ ئاشكرایانكرد جۆرجینهۆ ڤیناڵدۆمی هۆڵەندی و ناوەڕاستكاری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی یانەی داهاتووی خۆی دەستنیشانكردووە و بڕیاریداوە پەیوەندی بكات بە پاریس سان جێرمانەوە.

ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاشكرایكرد ڤیناڵدۆم بڕیاریداوە پەیوەندی بكات بە پاریس سان جێرمانەوە.

ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكرد پێش دوو هەفتە بارسێلۆنا لەگەل یاریزانەكە گەشتووەتە ڕێككەوتن و هەموو شتێك بە باشی ڕۆشتووە تا پاریس هاتووەتە نێوانیان.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە پاریس ئۆفەرێكی پێشكەش بە ناوەڕاستكارە هۆڵەندیەكە كردووە تا ساڵی 2024 و بە موچەی زیاتر لەوەی بارسێلۆنا پێشكەشی كردووە.

شایەنی باسە گرێبەستەكەی ڤیناڵدۆم لەگەل لیڤەرپول لەم مانگەدا كۆتایی دێت و یاریزانە بە گرێبەستی ئازاد پەیوەندی دەكات بە هەر یانەیەك بیەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button