ئه‌وروپائیسپانیا

ئەستێرەیەكی بارسێلۆنا لە یۆنان دەستگیركرا

یاریگا-

ئەستێرەیەكی بارسێلۆنا لە یۆنان دەستگیركرا كە لە پشووی هاوینەدا بوو دوای كۆتایهاتنی وەرز.

هەندێك لە یاریزانانی بارسێلۆنا لەگەڵ هەڵبژاردەكانیانن و ئەوانی دیكەش كە بانگهێشت نەكراون لە وەرگرتنی پشوودان پێش دەستپێكردنی یاریەكانی وەرزی نوێ.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی یۆنان سێرجیۆ ڕۆبێرتۆی یاریزانی بارسێلۆنا لە كاتی بەشدار بوونی لە ئاهەنگێكدا لە یۆنان دەستگیركراوە.

بەهۆی ئەوەی بەشداری لە ئاهەنگێكی نایاسایدا كردووە بە بێ گرتنە ڕێی هیچ ڕێو شوێنێكی یاسایی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button