خولهکانی دیکە
یاریزانێکی دیکەی هۆڵەندا نزیکە یۆرۆ لەدەست بدات
یاریگا–
لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی هەڵبژاردەی تۆپی پێ هۆڵەندا بۆ ئامادەکاری یۆرۆی 2020، ماتیاس دێ لیخت بەرگریکاری ئەو هەڵبژاردەیە تووشی پێکان بوو و نەیتوانی لە راهێنان کردن بەردەوام بێت.
رۆژنامەی تەلەگرافی هۆڵەندی بڵاویکردەوە، لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بۆ ئامادەکاری جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، بەرگریکارەکەیان لە رانی راستی تووشی پێکان بووە و بەم هۆیەوە نەیتوانیوە لە راهێنانەکانی بەردەوام بێت و یاریگای جێهێشتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا وادەی دوورکەوتنەوەی دیاری نەکراوە.
هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە کۆمەڵەی سێیەمی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا نەمسا، ئۆکرانیا و مەکدۆنیا رکابەری دەکات و لە یەکەم یاریشی سێزدەی ئەم مانگە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆکرانیایە.