ئه‌وروپائیسپانیا

ئەلبا باس لە داهاتووی خۆی و میسی و كومان دەكات لە بارسێلۆنا

یاریگا-

جۆردی ئەلبای ئیسپانی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات باس لە داهاتووی خۆی دەكات لەگەڵ یانەكەی.

لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئەلبا ووتی: سێ ساڵم ماوە لە گرێبەستەكەم لەگەڵ بارسێلۆنا ، من بۆ بڕیاری یانەكەم ئامادەم ، بەڵام دەمەوێت تا ژیانم ماوە لە بارسێلۆنا بمێنمەوە.

سەبارەت بە داهاتووی لیۆنێل میسی ئەلبا ووتی: هیوادارم لەگەڵمان بمێنێتەوە ، دەبێت چاوەڕوانی بڕیارەكەی بكەین.

سەبارەت بە كومانی ڕاهێنەر ووتی: هیوادارم بە زووترین كات داهاتووی یەكلا بكاتەوە ، ڕاهێنەرەكە گرێبەستی هەیە لەگەلمان ، ئەوە بڕیاری سەرۆكە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button