ئه‌وروپائیتاڵیا

لۆكاكۆ بە باشترین یاریزانی سێریا ئەی دەستنیشانكرا

یاریگا-

ڕۆمێرۆ لۆكاكۆی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بە باشترین یاریزانی خولی ئیتاڵیا بۆ وەرزی 2020/2021 دەستنیشانكرا.

هەژماری فەڕمی كاڵچیۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لۆكاكۆی وەك باشترین یاریزانی خولی ئیتاڵیا بۆ ئەم وەرزە دەستنیشانكرد.

لۆكاكۆ لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و توانی 24 گۆڵ تۆمار بكات و 11 گۆڵیش درووست بكات و توانی دوای 11 سال لە دووركەوتنەوەی دووبارە سكۆدێتۆ بە ئینتەر شاد بكاتەوە.

هەروەها كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوس بە باشترین هێرشبەری خولەكە دەستنیشانكرا بە جۆرێك كە توانی 29 گۆڵ تۆمار بكات.

هەروەها دوسان فلاهۆڤیچ بە باشترین یاریزانی خوار 23 ساڵان دەستنیشانكرا و جیانلویجی دۆنارۆماش بە باشترین گۆڵپارێز و كریستیان ڕۆمێرۆش خەڵاتی باشترین بەرگریكاری بردەوە.

هەروەها نیكۆلۆ بارێلا خەڵاتی باشترین ناوەڕاستكاری خولەكەی بردەوە.

چاوەڕوان دەكرێت لە یەكەم یاری وەرزی نوێدا سەرجەم خەڵاتەكانی باشترینەكان پێشكەش بكرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button