ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەگوێرۆ: بارسێلۆنا باشترین یانەی جیهانە

یاریگا-

سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی پێشووی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و ئێستای بارسێلۆنا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە پەیوەندیكردنی بە بارساوە.

بە شێوەیەكی فەرمی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەكە بە گرێبەستێكی سەربەخۆ پەیوەندی بە بلاوگراناوە كرد.

لە لێدوانیدا بۆ كەنالی بارسێلۆنا ئەگوێرۆ ووتی: لە ڕاستیدا بارسێلۆنا باشترین یانەی جیهانە لەوباوەڕەدام من بڕیارێكی ڕاستم داوە بە پەیوەندیكردنم بە بارساوە.

هەروەها ووتیشی: ئەمە هەنگاوێكی نوێیە لە ژیانم هیوادارم هاوكاری یانەكەم بكەم بۆ باشتر بوون لە وەرزی داهاتوودا ، یاریكردن لە بارسێلۆنا هەنگاوێكە بەرەو پێشەوە لە ژیانی وەرزشیمدا.

لە كۆتایشدا ووتی: باوەشێكی گەورە بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا بەڵێنیان پێدەدەم بە تەواوی توانامەوە هەوڵ دەدەم هاندەران چێژ لە یاریكردنم وەربگرن.

بابەتی زیاتر

Back to top button