ئه‌وروپائیسپانیا

ئامانجەکەی ریال مەدرید داوای جیابونەوە لە یانەکەی دەکات

یاریگا
دوای دەست لە کار کێشانەوەی زینەدین زیدان لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، کارگێری ئەو یانەیە چەند راهێنەرێکیان بۆ شوێنگرەوەی دەست نیشانکردووە، یەکێک لەوانەش ماوریسیۆ پۆکێتینیۆ راهێنەری ئارجێنتینایی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسایە.

ماڵپەری جیهانی گۆڵ بڵاویکردەوە، راهێنەرەکەی شازادەکان ئاگاداری ئەوەیە کە شایانەکان ئامادەن وەکو راهێنەری یانەکەیان دەست نیشان بکەن، بۆیە بە بیانۆی ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ لیۆناردۆ بەرێوەبەری وەرزشی یانەکەی باش نیە، داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە دەستبەرداری بن، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی بکاتەوە.

پۆکێتینیۆ وەرزێکی دیکەش گرێبەستی لەگەڵ سانجێرمان هەیە، بۆیە ناتوانێت بەئاسانی یانەکەی جێبێڵێت و یانە ئیسپانیەکەش ئامادەنیە بۆ ماوەیەکی درێژ چاوەڕێ داهاتووی بکات.

RENNES, FRANCE – MAY 09: Head coach Mauricio Pochettino of Paris Saint-Germain reacts during the Ligue 1 match between Stade Rennes and Paris Saint-Germain at Roazhon Park on May 09, 2021 in Rennes, France. (Photo by Xavier Laine/Getty Images )
Back to top button