ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

مارکا پاڵێوراوی یەکەمی راهێنەرایەتی ریال مەدرید ئاشکرا دەکات

یاریگا
دوای وازهێنانی زینەدین زیدان لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، چەند ناوێک وەکو شوێنگرەوەی باس دەکرێن و یەکێک لەوانەش ماوریسیۆ پۆکێتینیۆ راهێنەری ئارجێنتینایی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسایە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی لە ئەندامێکی شایانەکان زانیاری دەستکەوتووە، ئامانجی یەکەمی یانەکەیان راهێنەرەکەی شازادەکانە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو نوێنەرەکانیان لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی ئەو راهێنەرە دەست بە گفتوگۆ کردن بکەن. ئەم زانیارانە لە کاتێکدان کە ماوریسیۆ گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و بەم دواییەش هەر خۆی رایگەیاندووە بیر لە جێهێشتنی یانەکەی ناکاتەوە.

رۆژنامەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە یەکێکی دیکە لە پاڵێوراوانی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید، ئانتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵیە، بەڵام ئەو یانەیە دەیەوێت هەموو هەوڵێک بۆ رازیکردنی پۆکێتینیۆ بدات،

Back to top button