
یاریگا–
ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ، راهێنەری ئارجێنتینیی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە نوێکردەوە.
ماڵپەری فەرمی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بڵاویکردەوە لەگەڵ راهێنەری یانەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە واتە تاوەکو کۆتایی هاوینی ساڵی 2023 نوێکرایەوە.
پۆچێتینیۆ وەرزی رابردوو لە شوێنی توماس توخێلی ئەڵمانی وەکو راهێنەری نوێ پاریس سانجێرمان دەست نیشانکرا.