ئیسپانیا

نوێنەرانی کۆمان توڕەن لە لاپۆرتا

یاریگا-ئەو ئاژانسەی نوێنەرایەتی کاروباری رۆناڵد کۆمان دەکات توڕەیە لە خوان لاپۆرتا.

دوێنێ کۆمان و لاپۆرتا سەبارەت بە داهاتووی راهێنەرەکە کۆبوونەتەوە، هەرچەندە سەرەتا وا باسکرا کۆبوونەوەکە ئەرێنی بووە بەڵام لێدوانەکانی ئەمڕۆی لاپۆرتا پێچەوانەی ئەو هەواڵانانەن.

ئاژانسی ڤاسەرمان کە نوێنەرایەتی راهێنەرە هۆڵەندییەکە دەکەن لەسەر قسەکانی گواردیۆلا دەڵێن وەک ئەوەیە کە بڵێیت من دەمەوێت لەگەڵ تۆ هاوسەرگیری بکەم بەڵام دوو هەفتەم پێبدە بۆ دۆزینەوەی هاوژینێکی باشتر، ئەگەر نەمدۆزییەوە ئەوا لەگەڵ تۆ هاوسەرگیری دەکەم.

لاپۆرتا ئەوەشی درکاندبوو، دوای کۆبوونەوەکەی دوێنێ، تەندروستی کۆمان تێکچووە و نێردراوە بۆ نەخۆشخانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button