ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئالێگری بۆ یوڤێنتۆس یەکلابووەتەوە

سەرجەم سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئیتاڵیا کۆکن لەسەر ئەوەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری دەگەڕێتەوە یوڤێنتۆس و ئەندریە پیرلۆ دووردەخرێتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەنووسی ناودار فابریزیۆ رۆمانۆ لە ماوەیەکی نزیکدا بەفەرمی رادەگەیەندرێت ئالێگری راهێنەری نوێی یوڤێنتۆسە و سەرجەم رێکارەکان کۆتاییان هاتووە.

سەرچاوەکانی ئیسپانیاش دەڵێن ریاڵ مەدرید ویستوویەتی ئالێگری هەڵبژێرێت بۆ جێگرتنەوەی زیدان بەڵام ئەو راهێنەرە پێی راگەیاندوون دەگەڕێتەوە یوڤێنتۆس.

لە ئێستادا بزاڤێکی گەورەی گۆڕینی راهێنەر لەنێو یانە گەورەکان سەریهەڵداوە و سەرجەم یانەکانی ریاڵ مەدرید، بارسێلۆنا، ئینتەرمیلان، تۆتنهام، پاریس سان جێرمان و یوڤێنتۆس سەرقاڵی یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی راهێنەرەکانیانن یاخود بەدوای راهێنەری نوێ دەگەڕێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button