ئه‌وروپائینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد گرێبەستەکەی سۆلشایەر یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا
کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی گەشبینە بە داهاتووی ئۆلێ گێنار سۆلشایەر راهێنەری نەرویجی یانەکەی، بۆیە ئامادەن گرێبەستی بۆ ماوەی سێ وەرزی دیکە نوێ بکەنەوە.

رۆژنامەی تەلەگراف لە بەریتانیا بڵاویکردەوە، کارگێری شەیتانە سوورەکان لە ئەنجامەکانی یانەکەیان رازین و بەم هۆیەوە دەیانەوێت گرێبەستی راهێنەری نەرویجی یانەکەی بۆ ماوەی سێ وەرزی دیکەش نوێ بکەنەوە و لە هەمان کاتدا هاوینی داهاتووش بە گواستنەوەی چوار یاریزانە، پاڵپشتی پرۆژەکانی دەکەن و یەکێک لە یاریزانەکانیش جەیدن سانچۆ یاریزانی ئینگلیزی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیایە.

سۆلشایەر ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی توانی پلەی دووەمی پرێمەرلیگ بەدەست بێنێت، هەروەها لە یۆرۆپالیگش گەیشتنە یاری کۆتایی، بەڵام یارییەکەیان دۆڕاند و لەوێش پلەی دووەمیان بەدەست هێنا و هاوینی داهاتووش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button