ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

داهاتووی ئالێگری و یوڤێنتۆس بەندە بە زینەدین زیدان

یاریگا-هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و یوڤێنتۆس لە چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی زینەدین زیدانن تاوەکو هەنگاوی دواتربنێن.

بەگوێرەی پەیامنێری بێین سپۆرت حسێن یاسین، یانەی یوڤێنتۆس بەنیازە ماسیمیلیانۆ ئالێگری وەک راهێنەر بگەڕێنێتەوە یانەکە، لە هەمان کاتدا ئالێگری دەیەوێت ببێتە راهێنەری ریاڵ مەدرید، هەرچی یانە ئیسپانییەکەشە چاوەڕوانی بڕیاری زیدانە بۆ رۆیشتن یاخود مانەوە.

لەباری رۆیشتنی زیدان و رێککەوتنی مەدرید و ئالێگری، دوور نیە پێچەوانە ببێتەوە و زیدان ببێتە راهێنەری یوڤێنتۆس. بەمەش داهاتووی ئالێگری و هەردوو یانە لەسەر بڕیاری راهێنەرە فەڕەنسییەکە وەستاوە.

زیدان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا چەند جارێک ناراستەوخۆ باسی رۆیشتنی کردووە لە کۆتایی وەرزدا، لە هەمان کاتدا هەواڵی رێککەوتنێکی پێشینە هەیە لە نێوان ریاڵ و ئالێگری لەباری رۆیشتنی ئەو راهێنەرەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button