ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

ناسڕ خلێفی: مباپێ لە پاریس دەمێنێتەوە

یاریگا- 

ناسڕ خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی متمانەی وایە كە كیلیان مباپێی هێرشبەری یانەكە لە ڕیزەكانی پاریس دەمێنێتەوە.

خلێفی لە لێدوانیدا بۆ كەناڵ پڵەس ووتی: هەست بە دلتەنگی دەكەین دوای لەدەستدانی خولی فەڕەنسی و پیرۆزبایی لە لیل دەكەم بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكە ، بەڵام چەندین شتی باشمان بەدەستهێنا ئەم وەرزە.

هەروەها ووتیشی: بەڕای من كیلیان مباپێ یاریزانی پاریس سان جێرمانە و هەروەها یاریزانی پاریسیش دەبێت ، هیچ لەوە دوودڵ نیم ، مباپێ پاریسیە.

گرێبەستەكەی هێرشبەرە فەڕەنسیەكە لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و تا ئێستا گرێبەستەكەی نوێ نەكردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button