ئیسپانیا

زیدان: داهاتووم روون نیە

یاریگا-زینەدین زیدان راهێنەری ریاڵ مەدرید دان بەوەدا دەنێت هێشتا نازانێت لە یانەکە دەمێنێتەوە یاخود نا.

ئێوارەی ئەمڕۆ زیدان لە کۆتا هەفتەی لالیگادا ناسناوی خولی ئیسپانی لەدەستدا بۆ هاوسێکەیان ئەتڵەتیکۆ مەدرید. پاش یارییەکە پرسیاری چارەنووسی لەو راهێنەرا کرا و ئەویش لە وەڵامدا وتی “دەبێت قسە لەگەڵ سەرانی یانەکە بکەم تا بزانم چی روودەدات، نەک تەنها بۆ من بەڵکو دەبێت قسەبکەین سەبارەت بە داهاتووی یانەکە و باسەکانی دیکەش. دەبێت پیرۆزبایی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید کەین ئەوان  بە شایستەیی ناسناوەکەیان بەدەستهێنا چونکە لە یەکەمی ریزبەندی بوون و هەمیشە ئەوەی یەکەمە شایستەیە”.

یەکەمجار بوو لە کۆتا ١١ ساڵی رابردوودا، ریاڵ مەدرید وەرزێک بەکۆتا بهێنێت بە بێ ناسناو.

بابەتی زیاتر

Back to top button