ئیسپانیا

سیمیۆنی: ڤایادۆلید هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات شكستمان پێبهێنیت

یاریگا-دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید باسی کۆتا یاری وەرز دەکات بەرامبەر ڤایادۆلید.

راهێنەرە ئەرژەنتینییەکە لە پرێس کۆنفرانسی بەر لەو یارییە وتی “هەموو سەرنجمان لەسەر یارییەکەی ڤایادۆلید، ئەوانیش دەیانەوێت شتێکیان لەو یارییە دەست بکەوێت بۆیە دەبێت رێگەیەک بدۆزینەوە کە کاریگەر بێت. هۆکارەکەی جیاوازە بەڵام ئەوانیش پێویستییان بەم سەرکەوتنەیە و هەموو هەوڵیک دەدەن شکستمان پێبهێنن”.

ئەتڵەتیکۆ بە بردنەوە راستەوخۆ دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی، ڤایادۆلیدیش پێویستی بە بردنەوە و دۆڕانی رکابەرەکانیەتی بۆ مانەوە لە لالیگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button