ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

بارسێلۆنا لە گواستنەوەی گۆڵپارێزێك نزیك دەبێتەوە

یاریگا- 

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە گواستنەوەی گۆڵپارێزێك نزیك دەبێتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانیا مینۆ ڕایۆلای بەڕێوەبەری كارەكانی جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی یانەی میلان گۆڵپارێزەكەی پێشكەش بەبارسێلۆنا كردووە تا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بكەن.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی ڕووی لە یانەكان كردووە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بارسێلۆنا لە ئەگەری گواستنەوەی دۆنارۆما دەبێت تێر شتیگن بفرۆشێت.

شایەنی باسە گرێبەستەكەی دۆنارۆما لەگەڵ میلان لە كۆتایی وەرز بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button