ئه‌وروپائیسپانیا

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی زێدان پێش یاریەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ

یاریگا-

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ.

سبەینێ شەممە كاتژمێر 19:00: بە كاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ میوانداری ڤیاڕیاڵ دەكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 38 و كۆتایی لالیگای ئیسپانیا.

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی زێدان پێش یاریەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ:

داهاتووت لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید؟

– گرنگترین شت من یان هەر كەسێكی دیكە نیە ، گرنگتر لە هەموو شتێك یانەكە و یاریەكەی سبەینێیە.

– سبەینێ هەموو شتێك دەكەین بۆ بردنەوەی نازناوەكە ، وەرزێكی باشمان هەبوو ، هەمووان هەموو شتێكیان ئەنجامدا.

كامەیان بۆ ڕیاڵ مەدرید باشترە مانەوەی تۆ یان بردنەوەی لالیگا ؟

– گرنگترین شت یانەكە و یاریەكەی سبەینێیە ، تەواوی هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ بردنەوەی نازناوەكە.

– سبەینێ تەنها بۆ بردنەوەی لالیگا هەو دەدەین نەك شتێكی تر.

– لە دوای تێپەڕكردنی 37 هەفتە كاتی ئەوە نیە باسی وەرزی داهاتوو بكەین ، ئەوەت گرنگە بردنەوەی یاریەكەی سبەینێیە.

-یاریزانەكانم زۆر خۆش دەوێت ، لە ناو یاریگا ڕزگاركەرن ، تەواوی هەولی خۆیان دەدەن بۆ بردنەوە.

سێرجیۆ ڕامۆس؟

– ڕامۆس سبەینێ لەگەڵمان ئامادە دەبێت ، دواتر پێكهاتەكە دەبینن.

ئایا سبەینێ لەگەل سەرۆك كۆدەبیتەوە؟

– سبەینێ لەگەل سەرۆك قسە ناكەم ، گرنگ من نیم گرنگ یانەكەیە.

– هازارد كێشەیەكی كەمی هەیە نامەوێت سەركێشی بكەم پێیەوە.

ڕیاڵ مەدرید؟

– ڕیاڵ مەدرید باشترین شتە كە لە ژیانم باسم كردبێت.

ئایا ڕیاڵ مەدرید بە بێ زێدان باشتر دەبێت؟

– بێگومان بەڵێ ، زۆر دڵنیام لەوە.

گەڕانەوەی بێنزیما بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا؟

– من هیچ ڕۆڵێكم لەوەدا نەبووە ، بەڵام دڵخۆشم لە پێناو ئەودا.

ئەگەر ڕاهێنەری فەڕەنسا بیت ڕامۆس بانگهێشت دەكەیت؟

– هەموو كات لەگەڵ خۆم دایدەنێم ، ئەو كەسێكە هەموو شتێكت پێشكەش دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button