ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

مباپێ ئۆفەرێكی خەیاڵی لە پێناو ڕیاڵ مەدرید ڕەتكردەوە

یاریگا-

كیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ئۆفەرێكی خەیاڵی لە پێناو پەیوەندیكردنی بە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدریدەوە ڕەتكردەوە.

گرێبەستەكەی مباپێ لەگەڵ پاریس لە هاوینی ساڵی 2022 بەسەردەچێت و تا ئێستا هێرشبەرە فەڕەنسیەكە گرێبەستەكەی نوێ نەكردووەتەوە.

بەپێی بەرنامەی بەناوبانگی چیرینگیتۆی ئیسپانی پاریس پەڕەیەكی سپی پێشكەش بە مباپێ كردووە و هەر موچەیەك دەیەوێت بینووسێت بەڵام مباپێ ڕەتیكردووەتەوە.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە مباپێ تەنها دەیەوێت پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button