ئیسپانیا

هاندەرانی ڤایادۆلید توڕەن لە رۆناڵدۆ

یاریگا-فیدراسیۆنی هاندەرانی یانەی ڤایادۆلید بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا نیگەرانی و توڕەیی خۆیان گەیاند بە سەرۆکی ئێستای یانەکە لویس نازاریۆ دالیما ناسراو بە رۆناڵدۆ.

لە بەییانامەکەدا هاتووە وێڕای پشتیوانی بەردەواممان بۆ یانەکە هاوشێوەی ٢٥ ساڵی رابردوو، دەمانەوێت راستەوخۆ لەگەڵ رۆناڵدۆ و کەسی یەکەمی تەکنیکی دابنیشین و نیگەرانی خۆمان بگەیەنین چونکە هەست دەکەین بە تەواوی ڤایادۆلید پشتگوێخرایەوە و گوێ لە هیچ بۆچوونێکیش نایگرێت. هیچ پەیوەندییەک و گفتوگۆیەک نیە لە نێوان سەرۆک و یانەکەدا، هەروەها هەست بەوە ناکەین پلانی کورتخایەن و درێژخایەن هەبێت بۆ داهاتووی ڤایادۆلید و روونکردنەوەیەکیش نادرێت بۆ هاندەران کە بەنیازی چین”.

رۆناڵدۆ و ڤایادۆلید لەسەر لێواری دابەزینن بۆ ریزی پلە دوو. تەنها موعجیزەیەک دەتوانێت ئەو یانەیە بپارێزێت چونکە لە یەک کاتدا پێویستە شکست بە ئەتڵەتیکۆ مەدرید بهێنن و هەروەها رکابەرەکانیان بدۆڕێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button