ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

وادەی راگەیاندنی گرێبەستی ئالابا لەگەڵ ریال مەدرید ئاشکرا بوو

یاریگا
داڤید ئالابا، بەرگریکاری نەمسایی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزەی بۆندزلیگا بە یەکجاری ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت و بە شێوەیەکی خۆرایی پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە دەکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە تۆڕی سکای سپۆرت ئاشکرای دەکات کە بەرگریکارەکەی باڤارییەکان گرێبەستە سەرەتاییەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا واژۆ کردووە و چاوەڕێ دەکەن دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، کۆتایی بە هەموو گرێبەستە دەهێندرێت و ئەو یاریزانە بێ بەرامبەر پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئیسپانیەکە دەکات، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە موچەیەکی بەرزی پێ بدرێت.

ئالابا لە ساڵی 2010 بۆ جاری یەکەم لە تیپی دووەمی بایرن میونشن پەیوەندی بە تیپی یەکەمەوە کرد و لە ساڵی 2011 یاری بۆ هۆفنهایم کرد و دواتر گەڕایەوە یانەکەی و هاوینی ئەمساڵیش گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button