ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

مباپێ ئەمڕۆ داهاتووی یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا
کلیان مباپێ، هێرشبەرە لاوەکەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا و هەڵبژاردەی ئەم وڵاتە، ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی دەکاتەوە.

یاریزانەکەی شازادەکان دیمانەیەکی تۆمار کراوی لەگەڵ کەناڵی TF1 وڵاتەکەی هەیە و بریارە ئەمڕۆ بڵاوبکرێتەوە و سەرچاوەکانی نزیک لە یانەکە دەڵێن ئەم یاریزانە بریار لە داهاتووی خۆی دەدات و بریارەکەشی چاوەڕواننەکرا دەبێت، چونکە ئەو یاریزانە پێش دیمانەکە کارگێری یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە وەرزی داهاتوو لەگەڵیان نابێت، هەندێک سەرچاوەش دەڵێن ئەم گۆڵکارە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە دەکات.

مباپێ هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستاش چوار جار داواکاری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button