ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فلیک پاڵێوراوێکی بەهێزی راهێنەرایەتی یانەیەکی ئیسپانیە

یاریگا
هانس فلیک، راهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا پاڵێوراوی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیایە و ئەو یانەیە دەیەوێت پێشکۆتایی هاتنی ئەم وەرزە وەکو شوێنگرەوەی رۆناڵد کومان راهێنەری یانەکەیان دەست نیشان بکەن.

کەناڵی RAC1 زانیاری دەستکەوتووە کارگێری بلاوگرانا چەند جارێک گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی راهێنەری یانەی بایرن میونشن کردووە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە شوێنێ راهێنەرەکەی یانەکەیان دەست نیشانی بکەن، بەڵام ئەو راهێنەرە تاوەکو ئێستا خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە، چونکە دەنگۆیەک هەیە ببێتە شوێنگرەوەی یواکیم لۆف راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە دوای یۆرۆی داهاتوو.

فلیک کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت و دەگوترێت یانە کەتەلۆنیەکەش دەیەوێت بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم وەرزە راهێنەرەکەی دووربخاتەوە و ئەوەیان بکاتە شوێنگرەوەی.

Back to top button