ئه‌ڵمانیا

فلیک: مولەر بەمەبەست توڕەم دەکات

یاریگا-هانسی فلیک راهێنەری داهاتووی ئەڵمانیا   تانە لە تۆماس مولەر دەدات و لە هەمان کاتیشدا ستایشی دەکات.

دوای جامی نەتەوەکانی ئەورووپا، جارێکیتر فلیک لەگەڵ مولەر یەکدەگرنەوە و فلیک راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەگرێتە ئەستۆ. راهێنەرەکە لە لێدوانێکدا باسی مولەری کرد و وتی “مولەر بۆ من یاریزانێکی تایبەتە، ئەو هەموو کات هەمووشتێک بەراستی ناکات  بەڵام هەمیشە بە ساتێکی خۆش قەرەبووت بۆ دەکاتەوە. بۆ نموونە بێ پرس دەچێت لێدانی کۆڕنە جێبەجێ دەکات بە خراپی دەشکێتەوە و دەبێتە هێرشی هەڵگەڕایەوە، هەندێک جار هەست دەکەم بەمەبەست دەیەوێت توڕەم بکات بەڵام ئەو زۆر بەبەهایە بۆ بایەرن وڵاتەکەش رەنگە هەرگیز یاریزانێکی دیکەی وەک ئەو دروست نەبێتەوە”.

مولەر زیاتر لە ١٠ ساڵە یاری بۆ باڤاری دەکات، خاوەنی ٥٨١ یاری و ٢١٤ گۆڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button