ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

فلیک باڤارییەکانی نیگەران کردووە

یاریگا
هانس فلیک، راهێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بریاریداوە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانیا ئاشکرای کردووە، راهێنەرەکەی باڤارییەکان لەبەر دوو هۆکار ئەم بریارەیداوە، یەکەمیان خانەنشین بون رۆمینیگێ سەرۆکی جێبەجێکاری یانەکەی کە پەیوەندیەکی باشی لەگەڵدا هەیە و دووەمیان کێشەکانی لەگەڵ حەمیدزیچی بەرێوەبەری وەرزشی ئەو یانەیە.

فلیک تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و وەرزی رابردوو توانی پێنج ناسناو بۆ یانەکەی بەدەست بێنێت.

Back to top button