ئه‌وروپائینگلتەرا

هاری كەین داوای ڕۆشتن دەكات لە تۆتنهام

یاریگا-

هاری كەینی ئینگلیزی و هێرشبەری یانەی تۆتنهامی هەمان وڵات بە ئیدارەی یانەكەی ڕاگەیاندووە كە دەیەوێت لە كۆتایی وەرز ڕیزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.

گرێبەستەكەی هاری كەین لەگەڵ تۆتنهام لە هاوینی 2024 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی سكای سپۆرت هاری كەین بە ئیدارەی یانەكەی ڕاگەیاندووە كە كۆتایی وەرز ڕیزەكانی سپێرز جێدەهێڵێت.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە كەین دەیەوێت ئاڵنگاریەكی نوێ تاقی بكاتەوە و ئەوەش ئاشكرا كراوە هێرشبەرە 27 ساڵانەكە نایەوێت لە پریمەرلیگ بڕوات و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەكی دیكەی خولەكەوە بكات و هەریەك لە یانەكانی چێڵسی و مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد لە پەیوەندیدان لەگەل گۆڵكارە ئینگلیزیەكە.

هاری كەین لەگەل محەمەد سەڵاح پێشەنگی گۆڵكارانی پریمەرلیگیان گرتووە بە تۆماركردنی 22 گۆڵ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button