ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدرید تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

یاریگا-

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی تووشبوونی تۆنی كرۆسی ئەڵمانی ی ئەستێرەی یانەكەی ڕاگەیاند.

كەمێك پێش ئێستا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند ئەنجامی پشكنینەكانی ئەمڕۆی تۆنی كرۆس ئەرێنی بووە و یاریزانەكە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە.

ڕۆژی هەینی ڕابردوو دوای بەركەوتنی لەگەل كەسێكی تووشبوو بە ڤایرۆسەكە تۆنی كرۆس كەرەنتین كرا و دواجار ئەمڕۆ لە پشكنینەكان دەركەوتووە كە ڤایرۆسەكە گواستراوەتەوە و ئەنجامی پشكنینەكانی ئەرێنین.

بەوهۆیەشەوە ئەستێرەكەی هێڵی ناوەندی مێرینگی ناتوانێت لە كۆتای هەفتەی لالیگا بەرامبەر ڤیاڕیاڵ بەشداری بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button