ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

لیڤاندۆڤسكی ژمارەیەكی مێژوویی یەكسان كردەوە

یاریگا- 

ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ژمارەیەكی مێژوویی یەكسان كردەوە.

لە یاری یانەكەی بەرامبەر فرایبۆرگ لیڤاندۆڤسكی توانی گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار بكات و كۆی گۆڵەكانی لەم وەرزەی بۆندسلیگا بۆ 40 گۆڵ بەرزبكاتەوە.

بەوەش لیڤاندۆڤسكی ژمارە مێژووییەكەی گێرد مۆلەری یەكسان كردەوە وەك تۆماركردنی زۆرترین گۆڵ لە وەرزێكی بۆندسلیگا و بە تۆماركردنی یەك گۆڵی دیكە ڕیكۆردەكە دەكات بە ناوی خۆیەوە.

دوای تۆماركردنی گۆڵەكەی باشترین یاریزانی جیهان كاردانەوەیەكی نایابی هەبوو بە پۆشینی درێسێكی تایبەت.

بابەتی زیاتر

Back to top button