خوله‌کانی دیکە

فەرمی: لاپۆرت یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکات

یاریگا-ئەیمێریک لاپۆرت بەرگریکاری فەڕەنسی بەفەرمی رێگەپێدانی فیفای وەرگرت بۆ یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

بەرگریکارەکەی مانچێستەر سیتی تا ئێستا لەلایەن فەڕەنساوە بانگهێشتی هەڵبژاردەکە نەکراوە، هەربۆیە داوای لە فیفا کرد رێگەی پێبدەن یاری بۆ ئیسپانیا بکات چونکە لە بنەڕەتدا خۆیان بنەماڵەیەکی ئیسپانین و بەر لە دایکبوونی ئەو خێزانەکەی بۆ فەڕەنسا کۆچی کردبوو.

پێشبینی دەکرێت لاپۆرت لە پێکهاتەی بانگهێشتکراوی ئیسپانیا بێت بۆ جامی نەتەوەکانی ئەورووپای هاوینی ئەمساڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button