خوله‌کانی دیکە

دایکی رۆناڵدۆ: کوڕەکەم دەگەڕێنمەوە پۆرتوگال

یاریگا-ئەگەری ئەوە هەیە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە سپۆرتینگ پاش لێدوانێکی دایکی ئەستێرە مێژووییەکە.

کریس تاوەکو هاوینی ٢٠٢٢ گرێبەستی لەگەڵ یوڤێنتۆس هەیە  بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە یانەکە جێبهێڵێت بەتایبەت لە باری سەرنەکەوتنی یانەکە بۆ خولی پاڵەوانەکان.

دۆلۆرێس ئاڤیێرۆ دایکی رۆناڵدۆ کە هاندەری سپۆرتینگە لە لێدوانێکی کورتدا وتی “قسە لەگەڵ رۆناڵدۆ دەکەم بگەڕێتەوە ، ساڵی داهاتوو لە ئالڤالاید یاری دەکات (یاریگای سپۆرتینگ).

رۆناڵدۆ لە ٢٠٠٢ لەگەڵ سپۆرتینگ دەستی بە یاریکردن کردووە و لەم وەرزەدا ئەو یانەیە بوونە پاڵەوانی خولی پۆرتوگالی.

بابەتی زیاتر

Back to top button