ئیتاڵیا

پیۆلی باسی نهێنی ئاستە بەرزەکەی براهیم دیاز دەکات

یاریگا-ستیفانۆ پیۆڵی راهێنەری یانەی ئەیسی میلان هۆکاری هەڵکشانە لەناکاوەکەی ئاستی براهیم دیاز دەکات.

پیۆڵی دانی بەوەدانا هۆکارەکەی تەنها پەیوەندی بە جوڵاندنی شوێنی هاکان چاڵهانۆگلو وەوە بووە و بەمەبەست نەبووە دیاز رۆڵێکی جیاواز وەربگرێت لە یارییەکاندا. پیۆڵی وتی “براهیم ئاستێکی زۆر باش نیشان دەدات، هۆکارەکەی تەنها ئەوەیە ویستم چاڵهانۆگلو بگوازمەوە لای چەپ لەپێناو پارێزگاری زیاتر و هەروەها دروستکردنی مەترسی زیاتر لە باڵەکان دا، ئەوە گرنگترین بڕیاری من بوو”.

براهیم لە کۆتا دوو یاریدا لە پێکهاتەی سەرەکیدا بووە سێ گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵێکی دروست کردووە هەروەها میلان ٣-٠ شکستی بە یۆڤی و ٧-٠ شکستی بە تۆرینۆ هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button