ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

بارسێلۆنا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گرێبەستێك یەكلادەكاتەوە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا نزیكبوونەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی لە بارسێلۆناوە ئاشكرا كرد.

بەرنامەی بەناوبانگی چیرینگیتۆی ئیسپانی ئاشكرایكرد لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەگوێرۆ واژۆ لەسەر گرێبەستی پەیوەندی كردنی بە بارسێلۆناوە دەكات و یاریزانەكە وەرزی داهاتوو لە كامپ نۆو یاری دەكات.

پێشتر مانچێستەر سیتی ڕایگەیاند ئەگوێرۆ لە دوای كۆتایهاتنی وەرز ڕیزەكانی یانەكە جێدەهێڵێت.

شایەنی باسە بارسێلۆنا بەدوای شوێنگرەوەی لویس سوارێز دەگەڕێت و هێرشبەرە ئەرجەنتینیەكەش یەكێكە لەو یاریزانانەی لە پلانەكانی بارسێلۆنا دایە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button