خوله‌کانی دیکە

فەرمی: چاڤی گرێبەستەكەی لەگەڵ سەد نوێكردەوە

یاریگا-

یانەی سەدی قەتەڕی بە شێوەیەكی فەرمی گرێبەستی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەكەی نوێكردەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا ناوی چاڤی بە ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەی بارسێلۆناوە بەسترابوویەوە ،بەلام هەر زوو یانە قەتەڕیەكە گرێبەستەكەیان نوێكردەوە.

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی سەدی قەتەڕی لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوێكردنەوەی گرێبەستی چاڤی هێرناندێزیان تا ساڵی 2023 ڕاگەیاند.

هەروەها دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی چاڤی ئەوەی دووپاتكردەوە كە هیچ بڕگەیەك نیە لە گرێبەستەكەیدا كە پێش كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی ڕێگە بە ڕۆشتنی بدات و دووپاتیكردەوە پابەند دەبێت بە گرێبەستەكەیەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button