ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا پێکانی ئەستێرەیەکی گەورەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

فرێنکی دی یۆنگ تووشی پێکان لە بەستەری ئەژنۆی بووە و ماوەیەکی درێژ دوور دەکەوێتەوە.

یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند:

پشکنینە پزیشکییەکانی کە بۆ فرێنکی دی یۆنگ ئەنجام دراون راستیان کردەوە کە یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی تیمی یەکەمی بارسێلۆنا تووشی پچڕانی بەستەری ناوەوەی ئەژنۆی راستی بووە. رێککەوتن کراوە لەسەر ئەوەی یاریزانەکە بەردەوام بێت لەسەر چارەسەری خۆپارێزانە (بێ نەشتەرگەری) لەژێر چاودێریی دەستەی پزیشکیی یانەکەدا و پڕۆسەی چاکبوونەوەی لە هەفتەکانی داهاتوودا بە وردی چاودێری دەکرێت. هێشتا هیچ خشتەیەکی کاتی بۆ گەڕانەوەی دیاری نەکراوە، چونکە بەگوێرەی بەرەوپێشچوونی پێکانەکەی لە کاتی چاکبوونەوەدا یەکلا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button