ئیسپانیا

گۆڵ: یاریزانە بە ئەزموونەکانی ریاڵ بێزارن لە زیدان

یاریگا-یاریزانە بەئەزموونەکانی ریاڵ مەدرید بێزارن لە شێوازی کارکردنی زینەدین زیدان بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ.

سەرچاوەکە ئەو هەواڵەی پشتراستکردووەتەوە کە دوورخستنەوەی مارسێلۆ بۆ یارییەکەی سبەینێ هۆکارەکەی دروستبوونی دەمەقاڵێ بووە لەگەڵ زیدانی راهێنەر. گۆڵ دەڵێت هۆکارەکەی کەمی خولەکەکانی یارکردنە و جگە لە مارسێلۆ، بەشێکی دیکە لە یاریزانە بە ئەزموونەکانی یانەکە بەهەمان شێوە توڕە و بێزارن. وە مانەوە و رۆیشتنیان بەندە بە مانەوەی زیدان لە یانەکە چونکە دەنگۆیەکی بەهێز هەیە لە کۆتایی وەرزدا زیدان یانەکە جێبهێڵێت و یاریزانەکانیش ئاگاداری ئەم باسەن.

دوورخستنەوەی مارسێلۆ بۆ یارییەکەی سبەینێ بەرامبەر گرانادا لە کاتێکدایە مەدرید تەنها چوار بەرگریکاری ئامادەیە بۆ ئەو یارییە و یەکێکیان یاریزانی تیمی لاوانی یانەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button