ئه‌وروپائیتاڵیا

وادەی دوورکەوتنەوەی زلاتان ئاشکرا بوو

یاریگا-
زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبەری سویدی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری رابردووی یانەکەی تووشی بووە، ئەستەمە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی بکاتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، گۆڵکارەکەی رۆسێنەری لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر یۆڤێنتۆس، بەهۆی پێکان بەناچاری یاریگای جێهێشت، هەرچەندە سەرەتا پێشبینی دەکرا پێکانەکەی قورس نەبێت، بەڵام بەپێچەوانەوە دەنگۆی ئەوە هەیە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە بەشداری هیچ یارییەک نەکاتەوە، واتە چوار تاوەکو پێنج هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە زلاتان بەهۆی ئەم پێکانەی زۆر ئەستەمە بەشداری ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکات، بۆ یۆرۆی داهاتوو کە بریارە کەمتر لە مانگێکی دیکە دەست پێ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button