خوله‌کانی دیکە

لاپۆرت پشت لە فەڕەنسا و روو لە ئیسپانیا دەکات

یاریگا-ئەیمێریک لاپۆرت بەرگریکاری یانەی مانچێستەر سیتی دەیەوێت یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکات پاش پشتگوێ خستنی لەلایەن فەڕەنساوە.

بەرگریکارە بەتواناکەی ستیزن سەرەڕای ئاستە بەرزکەی ئەم وەرزە، تا ئێستا بۆ هیچ یارییەکی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بانگهێشتنەکراوە کە ناسنامەی یەکەمیەتی، بەڵام هاوکات خاوەنی رەگەزنامەی ئیسپانییە و مامەڵەی فەرمی لەلای فیفا دەستپێکردووە تاوەکو رێگەی بدەن یاری بۆ ئیسپانیا ئەنجام بدات.

ئەیمێریک چاوی لەوەیە لەلایەن ئیسپانییەوە بانگهێشتی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بکرێت لە مانگی حەوتی ئەمساڵدا، ناوبراو پێشتر شەش ساڵ لە ئیسپانیا لەگەڵ ئەتلەتیک بلباو یاری کردووە و لە ٢٠١٨دا گوێزرایەوە بۆ ستیزن.

بابەتی زیاتر

Back to top button