ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان لە گفتوگۆدایە لەگەڵ لوکاس ڤازکوێز

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان لە گفتوگۆدایە لەگەڵ لوکاس ڤازکوێزی یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ئەم وەرزەی ریاڵ مەدرید.

بەگوێرەی سکای سپۆرت ئیتاڵیا، گفتوگۆی راستەوخۆ لە نێوان یاریزانەکە و یانەکەدا هەیە و لوکاس دەیەوێت رووبکاتە ئەو یانەیە بەڵام رۆسۆنێری پێی وایە داوای موچەیەکی زۆر بەرز دەکات. لوکاس داوای ٧ ملیۆن یۆرۆی ساڵانەی کردووە کە ئەمەش هەمان موچەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیجە لە یانەکە.

بژاردەی دووهەم یانەی بایەرن میونشنی ئەڵمانیا و سێهەم درێژکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ ریاڵ مەدرید.

یاریزانە ئیسپانییەکە لە مانگی حەوت دا تەمەنی دەگاتە ٣٠ ساڵ، لەم وەرزە دا تا بەر لە پێکانەکەی ٣٤ یاری بۆ مەدرید ئەنجامدابوو، تێیدا دوو گۆڵی تۆمارکردبوو وە هەشتی دیکەی دروست کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button