ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یونایتد ئامادەن موچەی کاڤانی بەرزبکەنەوە لەپێناو هێشتنەوەیدا

یاریگا-مانچێستەریونایتد  بڕیاریدا ئێدین کاڤانی بۆ وەرزی داهاتوو لە یانەکە بهێڵێتەوە.

شەیتانە سوورەکان سەرسامن بە ئاستی گۆڵکارە بە ئەزموونەکە و بەگوێرەی سەن ئامادەن موچەکەی بە بڕی ٢.٥ ملیۆن پاوەند لە ساڵێکدا زیادبکەن.

موچەی هەفتانەی ئێستای کاڤانی ٢٠٠ هەزار پاوەندە  کە دەکاتە ٩.٦ ملیۆن پاوەند لە ساڵێکدا.

دەنگۆی ئەوەیە  هێرشبەرە ٣٤ ساڵەکە  بگەڕێتەوە ئەمریکای لاتین و کۆتا ساڵەکانی تەمەنی لەوێ بەسەرببات.

بابەتی زیاتر

Back to top button