ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی: نەیمار گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس تا ساڵی 2025 نوێ كردەوە

یاریگا- 

یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بە شێوەیەكی فەرمی گرێبەستی نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەكەی نوێ كردەوە.

كەمێك پێش ئێستا یانەی پاریس سان جێرمان لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوێكردنەوەی گرێبەستی نەیمار دا سێلڤای تا ساڵی 2025 نوێ كردەوە.

نەیمار گرێبەستەكەی بۆ ماوەی چوار ساڵی دیكە و بە موچەی ساڵانەی 30 ملیۆن یۆرۆ نوێ كردەوە.

دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نەیمار ووتی: من زۆر دڵخۆشم لە پاریس ، شانازیەكی گەورەیە بەشێك بم لەم یانەیە و لە مێژووی ئەم یانەیە ، لێرە وەك یاریزان و وەك كەسایەتیشم بەرەو پێشەوە چووم ، هیوادارم زۆرترین نازناو لێرە بەدەستبهێنم.

ماوریسۆ پۆچەتینۆی ڕاهێنەری یانە فەڕەنسیەكە دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نەیمار ووتی: خێزانی پاریس سان جێرمان هەمووان دڵخۆشن بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نەیمار.

بابەتی زیاتر

Back to top button