ئیسپانیایاریگا

ئاسینسۆ ئەم بەڵێنە بە مەدریدییەکان دەدات

یاریگا- مارکۆ ئاسینسیۆی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بەڵێن بە هاندەر و هەوادارانی یانەکەی دەدات کە وەرزی داهاتوو لەگەڵ ڕیاڵێکی جیاوازتردا بگەڕێنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ددان دەنێت بەوەی کە ئەم وەرزە بۆیان، وەرزێکی ئاڵۆز و قورس بووە.

ئسیسینیۆ لە ئینستاگرامی خۆی لە پۆستێکدا نووسیویەتی: “وەرزێکی ئاڵۆ، پڕ لە زەحمەتیی، تەواو بوو. ئاستی ڕیاڵ زۆر دوور بوو لەو ئاستەی کە هاندەرە نایابەکانمان شایەنین. بەڵام بڵندتری دەکەینەوە و باشتر دەبین بۆ ئەوەی ئێوەی مەدریدستا چێژ لە یانەکەتان وەربگرن، تا ئەو خۆشەویستیی و پاڵپشتییە بێ مەرجەتان بگەڕێتەوە.”

هاوکات هێرشبەرە لاوەکەی مێرەنگیی بەڵێنی جەنگ نازناوەکان دەدات و بە هیواوە لە وەرزی داهاتوو دەڕوانێت، لە کۆتا دێڕەکانی پەیامەکەیدا نووسیویەتی: “بەڵێن دەدەین بە وزەی نوێوە تا کۆتایی بجەنگین لەپێناو هەموو جامەکاندا. مەدرید هەمیشە توانیویەتی بگەڕێتەوە. ‘هەلا مەدرید!'”

یانە شاهانە ئەم وەرزەی بەبێ بردنەوەی هیچ نازناوێک کۆتایی پێهێنا و یەکێک لە خراپترین وەرزەکانی مێژووی خۆی بەڕێکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button