ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو بۆ هاندەرانی پاریس

یاریگا
کلیان مباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا ئەستەمە بەشداری یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بکات.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە کە هێرشبەرە لاوەکەی شازادەکان، ئەمڕۆ بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی نەکردووە و ئەستەمە بۆ یاری سێ شەممەی ئەم هەفتەیە بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات، ئەو یاریزانە لەو کاتەوەی تووشی پێکان بووە، بەشداری راهێنانەکانی نەکردووە و چاوەڕێ دەکرا ئەمڕۆ ئامادەبێت.

پاریس سانجێرمان لە کاتێکدا سێ شەممەی داهاتوو لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەبێتە میوانی مانچێستەر سیتی، یاری چونیان بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ دۆڕاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button