ئه‌وروپا

ئەلۆنسۆ پێكهاتەی خەونەكانی دەستنیشانكرد

یاریگا-

چابی ئەلۆنسۆ ڕاهێنەری یانەی پلە دووی ڕیاڵ سۆسیدادی ئیسپانی پێكهاتەی خەونەكانی دەستنیشانكرد و لە پێكهاتەكەدا هیچ كام لە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی نابیندرێن.

لە گفتۆگۆیەكیدا لەگەڵ جیمی كاراگەر ئەلۆنسۆ پێكهاتەی باشترین چوار یاریزانی خۆی دەستنیشانكرد.

لە گۆڵپارێز مانوێل نۆیەری هەڵبژاردووە و دەڵێت ” ئەو باشترین گۆڵپارێزە تا ئێستا بینیومە ، باشترینە كە یاریم كردبێت لەگەڵی ”.

لە هێلی بەرگری سێرجیۆ ڕامۆسی هەڵبژاردووە و سەبارەت بە ڕامۆس دەڵێت ” بۆ ماوەی ساڵانێكی زۆر هاوڕێم بووە لە ڕیاڵ مەدرید و ئیسپانیا ، ئەو هەموو شتێكی بەدەستهێناوە ، چ لەگەڵ هەلبژاردەكەی چ لەگەڵ یانەكەی ”.

هەروەها لە هێڵی ناوەند و پێشەوە هەریەك لە مارادۆنا و ڕۆنالدۆ نازاریۆی هەڵبژاردووە ، سەبارەت بە مارادۆنا ناوەڕاستكارەكەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەڵێت ” ئەو هێمایە ، باشترین بوو لە تۆپی پێدا زیاترە لە یاریزانێك”.

سەبارەت بە ڕۆنالدۆی دیاردە دەڵێت ” ئەو یاریزانێك بوو هەموو كەس چێژی لە سەیكردنی وەردەگرت ، دوای ئەو میسی و كریستیانۆ دەركەوتن بەڵام ڕۆناڵدۆ هەمیشە لە سەرەوەی هەڵبژاردنەكانمدا دەبێت”.

بابەتی زیاتر

Back to top button