ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

كه‌سێك به‌ ناوی ئه‌ڵۆنسۆ داوای پاره‌ی له‌ هانده‌رانی لیڤه‌رپول كردووه‌

پۆلیس هانده‌رانی لیڤه‌رپوول ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

یاریگا –

رووداوێکی نامۆ له‌ تایلەند روویدا، كاتێك دەنگۆی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ ئەلۆنسۆ ده‌بێته‌ شوێنگره‌وه‌ی یۆرگن کڵۆپ.

رۆژنامەی میرۆری بەریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌، هەواڵی ئه‌ڵۆنسۆ بۆ شوێنگره‌وه‌ی كڵۆپ یەکێک لە سەیرترین فێڵەکانی لێکەوتەوە،کەسێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نامەی بۆ هەوادارانی ناردووە و داوای لێکردوون بڕی 33 باتی تایلەندی كه‌ ده‌كاته‌ 6.70 جونه‌یی ئیسته‌رلینی پێ بده‌ن.

ئەو پەیامەی فێڵبازەکە لە ئەکاونتێکەوە به‌ناوی جابی ئه‌ڵۆنسۆ بووه‌ نامه‌كه‌ی كه‌ بۆ هانده‌رانی رێدزی ناردووه‌ نوسیویه‌تی، من جابی ئەلۆنسۆم، وەرزی داهاتوو راهێنەری لیڤەرپوول دەبم، بەڵام پارەی پێویستم نییە بۆ گەشتەکەم بۆ ئینگلتەرا، هاوكاریم بكه‌ن.

به‌هۆی زۆری هانده‌رانی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلیزی و لیڤەرپوول لە تایلەند، نووسینگەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەو وڵاتە ئاگاداری هاندەرانی لیڤه‌رپوولی له‌م فێڵە كردۆته‌وه‌ .

ئێستاش پۆلیسی تایله‌ند ده‌ستی به‌ لێكۆلینه‌وه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ستگیر بكات كه‌ ویستوویه‌تی به‌ فێل و به‌ ناوی ئه‌ڵۆنسۆ پاره‌ كۆبكاته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button