ئه‌ڵمانیائینگلتەراگرنگترین

هامان: ئەلۆنسۆ ئۆفەرەی لیڤەرپوڵ رەتناکاتەوە

دیتمار هامان یاریزانی پێشووی لیڤەرپوول رایگه‌یاند، جابی ئەلۆنسۆ ئەو دەرفەتە دەقۆزێتەوە بۆ ئەوەی جێگەی یۆرگن کلۆپ بگرێتەوە.

کلۆپ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لیڤەرپوڵ جێدەهێڵێت و ئەلۆنسۆ راهێنەری یانەی بایەر لیڤەرکوزن، بە دیارترین به‌ربژێر دادەنرێت بۆ ئەوەی شوێنی بگرێته‌وه‌.

هامان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی دەڵێت، ئه‌ڵۆنسۆ چیرۆکەی لە لیڤەرکوزنە، لە سەرەتای وەرزدا گرێبەستەکەی بۆ درێژکراوه‌ته‌وه‌، بەڵام دڵنیام رێککەوتنێک هه‌یه‌ كه‌ رێگەی پێده‌دات لە هاویندا یانه‌كه‌ جێبهێلێت ئەگەر بیەوێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەک هاندەرێکی تۆپی پێ حەز دەکەم وەرزێکی دیکە لە لیڤەرکوزن بەسەر ببات، ، کۆمەڵێک یاریزانی نایابیان هەیە و پێموایە یەکێک یان دوو یاریزانی یانەکەیان جێدەهێڵن، کە وەرزی داهاتوو ره‌نگه‌ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دروست بكات.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی، پێموایە ئەگەر لیڤەرپوول پەیوەندی به‌ ئه‌ڵۆنسۆ بکات، ڕەتکردنەوەی زۆر قورس، چونكه‌ هەندێکجار یانە گەورەکان تەنها یەکجار دێنە ڕێگات و ده‌رفه‌تت پێده‌ده‌ن.

لە کۆتاییدا گوتی، ئه‌گه‌ر ئه‌ڵۆنسۆ بۆ وه‌رزی داهاتوو په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌ نه‌كرد، ئەگەر راهێنه‌رێكی دیكه‌ لە هاویندا هات و ئه‌نجامه‌كانی باش یوو، ئەوا رەنگە بۆ ماوەی پێنج شەش ساڵ، یان رەنگە نۆ ساڵ له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام بیت، بۆیە پێموایە ئەگەر لیڤەرپوول پەیوەندی پێوە بکات، ئەوا ئەو ئۆفەرە قه‌بوڵ دەکات و ره‌تیی ناكاته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button