ئه‌وروپائیتاڵیا

رۆناڵدۆ مەرجی بۆ مانەوە هەیە لە یۆڤێنتۆس

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا ئامادەیە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت، ئەگەر وەرزی داهاتوو بەشداری چامپیۆنزلیگ بکەن.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، دۆن بەرێوەبەری کارەکانی ئاگادار کردووەتەوە ئەگەر یانەکەی ئەم وەرزە یەکێک لە چوار پلەی پێشەوەی ریزبەندی سێریائەی بەدەست نەهێنێت، واتە وەرزی داهاتوو بەشداری چامپیۆنزلیگ نەکەن، یانەکەی جێدێڵێت و ئەو کات دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ هەموو ئەو یانانە بکاتەوە کە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

یۆڤێنتۆس ئەم وەرزە دوای تێپەڕبوونی 33 گەڕ، بە کۆکردنەوەی 66 خاڵ پلەی پێنجەمی ریزبەندی گرتووە و بەم شێوەیەش بێت وەرزی داهاتوو بێ بەش دەبێت لە چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button