ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنسلیگ

یاریگا- 

چوار یاریزان پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی یاریەكانی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

هەردوو یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی كە بە یەكسان بوون كۆتاییهات و یاری نێوان پاریس سان جێرمان و مانچێستەر سیتی كە بە بردنەوەی سیتی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات بەڕێوە چوون و تێیدا چوار یاریزان بەربژێر كراون بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتە.

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنسلیگ:

١- نگۆلۆ كانتی ناوەڕاستكاری یانەی چێلسی كە توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات لە یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید و بە ڕێژەی %86 پاسەكانی درووست بوون ، هاوكات بە باشترین یاریزانی یاریەكەش دەستنیشانكرا.

2- كەریم بێنزیما هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی توانی تاكە گۆڵی یانەكەی بەرامبەر چێڵسی تۆمار بكات.

3- كیڤن دی برۆین ناوەڕاستكاری یانەی مانچێستەر سیتی توانی گۆڵێك تۆمار بكات لە یاریەكەیان بەرامبەر پاریس.

4- ئەنخێل دی ماریای هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان توانی تاكە گۆڵەكەی پاریس درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button